هێزەکەی محەمەد حاجی مەحمود بۆ پێشمەرگەکانی: هەر ئەمشەو بگەنە گوڵەخانە

کوردستان 7 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: هێزەکانی فەوجی سورێن کە سەر بە حزبی سوسیال دیموکراتی کوردستانە، داوا لەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی دەکات کە ئەرکەکانیان چۆڵکردووە، بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان و مووچەی مانگەکانی پێشوویان وەربگرن.

راگەیەندراوی فەرمی: هێزەکانی فەوجی سورێن لە پەیامێکدا دەڵێت:" بۆ  گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەوجی سورێن کە هەڵخەڵەتێنراون و دوورکەوتونەتەوە لە ئەرک و واجباتەکانیان، دووبارە و سێبارە داواتان لێ دەکەین، ئەمشەو پەیوەندی بکەنەوە بە بارەگای فەوجی سورێن لە گوندی گوڵەخانە بۆ تۆمارکردنی ناوەکانتان و وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی پێشوو".

ئەمەشی وت: ئێمە لەڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتیی و خەمخۆریمان بۆ ئێوە، ئەرکی سەر شانمانە ئاگادارتان بکەینەوە، لەبەر ئەوەی ئێوە کوڕی فەقیر و دڵسۆز و خەمخۆری ئەم حزبەن.

زیاتر: لە کۆتایی پەیامەکە ئەوەش هاتووە:" حیزب کەسی لێ زیاد نییە، جەنابی سەرۆک هەمووتان بە کوڕی خۆی دەزانێت، بەوپەڕی ڕێز و حورمەتەوە پێشوازیی لە هەمووان دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا