ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو شوێنانە ئاگادار دەکاتەوە کە شەقامەکانی بەردەم خۆیان لە رێگای هێمایەکەوە تایبەت دەکەن بە خۆیان.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە: ئاگاداری سەرجەم فرۆشگا و مارکێت و دەرمانخانە و هەموو ئەو لایەنانە دەکەینەوە کە قوچەکی فسفۆڕی یان هێمایەکی دیکە لە شەقامەکانی بەردەم شوێنی کارەکانیان دادەنێن.

ئەمەش هەیە: بە مەبەستی تایبەتکردنی ئەو شوێنانە بۆ خۆیان، شەقامەکان موڵکی گشتییە و نابێت بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسی بەکاربهێنرێت و کارێکی نایاساییە.

زیاتر: سبەی رێکەوتی 10ی ئەیلول، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی زیادەڕەوی سەرۆکایەتی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لێپێچینەوە لەو لایەنانە دەستپێدەکات کە ئاماژەیان پێکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا