بابەتە سەرەکیەکە: ئهنجومهنی وهزاریی عێراق و ههرێم، رێككهوتن
كه راسپاردهیهك ئاراستهی ئهنجومهنی وهزیرانی فیدراڵ بكهن بۆ چارهسهركردن و ناردنی مووچه راگیراوهكانی ههرێم.
راگەیەندراو فەرمی: لە ماوەی دوو رۆژی کۆبوونەوەکاندا، کۆمەڵێک بابەتی
جێی بایەخی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کەشێکی
راشکاوانە و ئەرێنیدا تاوتوێکران و بریاردرا راسپاردهیهك ئاراستهی ئهنجومهنی
وهزیرانی فیدراڵ بكهن بۆ ئاڕاستهكردنی وهزارهتی دارایی بۆ چارهسهركردن و
ناردنی مووچه راگیراوهكانی ههرێم.
ئەمەش هەیە: هەندێکیان بڕیاری هەنووکەییان لەبارەوە درا و ئەوانی تریش
راسپاردە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ کرا و جەخت لە بەردەوامبوونی
گفتوگۆکان كرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە کۆبوونەوە و دیداری
زیاتر هەیە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری لە ماوەی دوو ڕۆژدا، کۆبوونەوەی ئاسایی
بیست و هەشتەمینی خۆی لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر
سازکرد.
لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆبوونەوەکاندا ، کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش
لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کەشێکی ڕاشکاوانە و
ئەرێنیدا تاوتوێ کران، کە هەندێکیان بڕیاری هەنووکەییان لەبارەوە درا و ئەوانی
تریش ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدرال کرا، و جەخت لە بەردەوامبوونی
گفتوگۆکان كرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە کۆبوونەوە و دیداری
زیاتر هەیە.
ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ
ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن
و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێم، ئەوانەی بە هۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری
دوورخرابوونەوە.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هەندێک پرسی پەیوەندیدار بە رۆزنامەی
کشتوکاڵی، مۆڵەتی هەنارد ە و هاوردەکردن ، مۆڵەتی کارگەکان ، تۆمارکردنی
کۆمپانیاکان، پۆلێنکردنی بەڵێندەران، دەروازە سنوورییەکان، گومرگ ، دۆسێیەی نەوت و
وزە و کەرتی بانکی کرا.
ڕاسپاردەیەکی دیکەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری ، بەردەوامبوونی
کارکردنی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەت و کەرتە پەیوەندیدارەکانە بۆ تەواوکردنی
ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە لە پێناو گەیشتن بە لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش کە لە
بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
هەروەها ئەنجومەنی وەزاریی پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت
و لە ئاستێکی باڵادا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسێیەکان نەوت و وزە و دەروازە
سنوورییەکان و گومرگ.
لە کۆتاییدا بانگهێشتی ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کرا بۆ
ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری، لە شاری
بەغدا.