باوکێک بە چەقۆ هێرشدەکاتە سەر منداڵە تەمەن دوو ساڵەکەی

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: باوکێک بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر منداڵە تەمەن دوو ساڵەکەی.

کێ وتی: ئاراز جەلال جێگری نەخۆشخانەی خورماتوو رایگەیاند: رووداوەکە درەنگانێکی شەوی رابردوو روویداوە و پاش ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە دەرکەوتووە، منداڵەکە 26 چەقۆی لێدراوە.

چی تر: بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ منداڵەکە کە لە رەگەزی کچە و تەمەنی دوو ساڵە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک کراوە.

ئەمەش هەیە: هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی خێزانی و دوای رووداوەکەش باوکەکە لە رووی دەروونییەوە کەمێک ناجێگرە و  خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا