نرخی بەنزین بەرزبووەوە

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بەرزبووەوە.

کێ وتی: بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە BMC راگەیاند: لە ئێستادا رێژەی بەنزین لە هەرێم کەمبووەتەوە و لە بەرامبەریشدا خواست لەسەر ئەو سووتەمەنییە بەرزە.

چی تر: پێشتر نرخی لیترێک بەنزین بۆ تەکسی و پاسەکان 690 دینار بووە، لە ئێستادا ئەو بڕیارە راگیراوە و داوامان لە حکومەت کردووە بڕیارەکە کارا بکرێتەوە.

نرخی ئێستا:

سۆپەر 1225 دینار

 موحەسەن 1075 دینار

نۆرماڵ 875 دینار

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا