سبەی بەهۆی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دوو کاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرێت

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەهۆی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت.

زانیاریی گشتی: سبەی شەممە، خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و بەوهۆیەشەوە ماوەی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.

ئەمەش هەیە: لە کاتژمێر 6:00 بۆ کاتژمێر 8:00 هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت بە مەبەستی رێگریکردن لە دزەکردنی پرسیارەکان و بڵاوکردنەوەیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا