بابەتە سەرەکیەکە: کێشەی نێوان عێراق و کوەیت چارەسەرکرا پێنج هەزار
هاندەری عێراقی بۆ هاندانی هەڵبژاردەکەیان دەچنە ئەو وڵاتە.
کێ وتی: ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە رایگەیاند: وەزیری ناوخۆی عێراق و کوەیت گەیشتوونەتە
رێککەوتن پێنج هەزار هاندەری عێراقی بۆ یاریی هەڵبژاردەکەیان لە پاڵاوتنی ئاسیا بۆ
گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەچنە کوەیت.
ئەمەش هەیە: پێشتر کوەیت بڕیاریدابوو تەنیا رێگا بە 200 هاندەری
عێراقی بدات بۆ یارییەکەیان لە پاڵاوتنی مۆندیال بچنە وڵاتەکەیان.
زیاتر: بڕیارە رۆژی 10ـی ئەیلول
هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و کوەیت لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی یەکتر
ببنەوە.