ئەنجومەنی وەزیران: دەبێت بەغدا تەواوکاریی مووچەی مانگی تەمموز و ئاب رەوانە بکات

درێژتر لە هەواڵ 04/09/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی لە وانەبێژان کراوە کە بڕیاردراوە لەسەر داهاتى ناوخۆ بکرێنە گرێبەست، پیرۆزبایى لە خانەنشینانى هەرێمى کوردستان کراوە بۆ هاوتاکردنى مووچەکانیان.

ئەمەش هەیە: هەرلە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردن کراوە کە لەم مانگەدا دەستپێدەکات، لەو رووەوە دووپاتیان کردەوە کە لایەنە سیاسیەکان ئازادن لە چوارچێوەی پەیڕەو و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان چۆن بانگەشە بکەن، بە شێوەیەکی شارستانی و دوور لە سووکایەتی و ناوزڕاندن.

چی دیکە: لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە کۆتایی حەفتەی رابردوو لە بەغداد ئەنجامدرا.

هاوکات: ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی راسپارد بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەردوولا و تەواوکردنی تۆماری بایۆمەتریی و پێدانی ژمارەی وەزیفی بەهەموو مووچەخۆران و پەلەکردن لە چالاککردنی بە ئەليکترۆنیکردنی سیستمی پێدانی مووچە.

زیاتر: لەبەرامبەردا پێویستە لەسەر وەزارەتی دارایی فيدراڵ تەواوکاریی مووچەی مانگی تەمموز و ئاب بەپەلە رەوانە بکەن، تاوەکو حکومەتی هەرێم بتوانێت لە نزیکترین دەرفەتدا مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات هاوتای مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، کە ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم شایستەی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئابن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا