بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق
رایگەیاند، لە چوار پارێزگاكەی هەرێم 214 هەزار و 112 دەنگدەر تاوەكو ئێستا
كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: لە پارێزگای هەولێر لە كۆی
یەك ملیۆن و 15 هەزار و 588 كارتی دەنگدان 943 هەزار و 27 كارت لەلایەن
خاوەنەكانیانەوە وەرگیراونەتەوە و 72 هەزار و 561 كارتیش تا ئێستا
وەرنەگیراونەتەوە، بەمەش رێژەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لەپارێزگای هەولێر
%92.86.
ئەمەشی وت: لە پارێزگای سلێمانی لەكۆی یەك ملیۆن و 83 هەزار و 248
كارتی دەنگدان، 970 هەزار و 691 كارت لەلایەن خاوەنەكانیانەوە وەرگیراونەتەوە و
112 هەزار و 557 كارتیش تائێستا وەرنەگیراونەتەوە، بەمەش رێژەی وەرگرتنەوەی كارتی
دەنگدان لەپارێزگای سلێمانی %89.61.
چی دیکە: لە پارێزگای دهۆك لەكۆی 737 هەزار و 859 كارتی دەنگدان، 711
هەزار و 958 كارت لەلایەن خاوەنەكانیانەوە وەرگیراونەتەوە و 25 هەزار و 901 كارتیش
تائێستا وەرنەگیراونەتەوە، بەمەش رێژەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لەپارێزگای دهۆك
%96.49.
هاوکات: لەبارەی پارێزگای هەڵەبجە وتەبێژی كۆمسیۆن وتیشی: لەكۆی 62 هەزار و 883 كارتی دەنگدان،
59 هەزار و 790 كارت لەلایەن خاوەنەكانیانەوە وەرگیراونەتەوە و 3 هەزار و 93
كارتیش تائێستا وەرنەگیراونەتەوە، بەمەش رێژەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان
لەپارێزگای هەڵەبجە %95.08.