ڤلادمێر پوتین: ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا

جیهان 05/09/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا ئەنجامبدات لەسەر بنەمای دانوستانەکانی رابردوو ئەگەر ئۆکرانیا داوای بكات.

لێدوانی فەرمی: ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند: ئێمە هەرگیز دانوستانمان رەتنەکردوه‌تەوە ئەگەر خواستێک هەبێت بۆ دانوستان لە ئۆکرانیاوە، ئەم گفتوگۆیانە دەبێت لەسەر بنەمای ئەنجامی ئەو دانوستانانە بێت کە لە مانگی 3ـی ساڵی 2022 لە تورکیا ئەنجامدران.

ئەمەش هەیە: ئامانجی سەرەکی روسیا کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی دۆنباسی ئۆکرانیایە و پێویستە هێزەکانی ئۆکرانیا  لە ناوچەی کورسک پاشەکشە بكه‌ن.

زیاتر: ئازادکردنی دۆنباس لە پێشینەی کارەکانمانە و هێزەکانمان سەرکەوتووبوون لە سەقامگیرکردنی دۆخی ناوچەی کورسک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا