بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیری تەواوی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکەین

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بيتنه‌ر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردوەتەوە:  لە دیدارەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار کرایەوە تاوەکو هاوڵاتییان سەربەستانە بەشداریی پرۆسەکە بکەن و ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسی لە ناوچەکە.

زیاتر: بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: تێکەڵکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە ململانێ سیاسییەکان و بەکارهێنانی مووچە کە مافێکی سەرەتایی هاوڵاتییانە بۆ بەرژەوەندیی حزبی، کارێکی ناڕەوا بوو، بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبکەین و نەهێڵین جارێکیتر ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە.

ئەمەش هەیە: سەرۆکی یەکێتی وتیشی: پشتگیریی تەواوی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکەین کە دامەزراوەیەکی گرنگ و هەستیاری وڵاتە و رێزی دەگرین وەک چۆن پێویستە هەموولایەنەکان رێزی لێبگرن و بەربەست لەبەردەم کارەکانیان دروستنەکەن.

چی دیکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چارەسەرکردنی کێشەکانە و لەو رووەشەوە کارەکانی دامەزراوەکە لەپێناو بەرژەوەندیی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان بووە و لە هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەریدا بووە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 26 خولەک پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 59 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا