بلینکن: گەیشتن بە رێککەوتنی راگرتنی شەڕ لە غەززە کەمێکی ماوە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و سعودییە هێشتا ئەگەری هەیە پێش کۆتاییهاتنی وادەی سەرۆکایەتی جۆ بایدن.

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن وەزیری  دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: رێککەوتنەوەکە سەرەتا پێویستی بە ئاگربەستی غەززە دەبێت، جگە لە رەزامەندی ئیسرائیل بۆ رێگەیەکی باوەڕپێکراو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین کە سعودیە بە تووندی پێداگری لەسەردەکات و ئیسرائیلیش رەتیدەکاتەوە.

ئەمەشی وت: ئەم بابەتە کارێکی زۆری دەوێت، بەڵام ئیسرائیل و سعودییە سەلماندوویانە، کە ئارەزووی رێککەوتنێکی لەو شێوەیە دەکەن.

چی دیکە: پێموایە ئەگەر بتوانین بە ئاگربەست لە غەززە بگەین، هێشتا دەرفەتێک دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی لە ژێر ئەم ئیدارەیەدا ئاساییکردنەوەکان بەرەو پێش بچن.

زیاتر: نزیکەی 90%ـی ئاگربەست لە غەززە رێککەوتنی لەسەر کراوە و هەندێک پرس هەن کە لەوانە ناوچەی فیلادلفیا لە کۆتایی باشووری کەرتی غەززە لەسەر سنووری میسر کە هێشتا هەڵپەسێردراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا