بابەتە
سەرەکیەکە: ئێران ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە دەڵێن مووشەکی بالیستیکی بۆ روسیا
رەوانە کردووە.
کێ
وتی: ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵیۆزی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند:
هەڵوێستی ئێران بەرامبەر ململانێکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نەگۆڕاوە و ناردنی
هاوکاری سەربازی بۆ هەریەک لەو دوو وڵاتە کارێکی نامرۆڤانەیە.
ئەمەشی وت: ئێران نەک چەک و
مووشەک نانێرێت بۆ روسیا بۆ ئەوەی لە دژی ئۆکرانیا بەکاریبهێنێت، بەڵکو بانگهێشتی
وڵاتانی دیکەش دەکات بۆ ئەوەی ناردنی چەک رابگرن.
زیاتر: ئەمریکا و
هاوپەیمانەکانی ناتوانن ئەو ڕاستییە حاشا هەڵنەگرە بشارنەوە کە هاوکاری سەربازی بۆ
ئۆکرانیا، جەنگی درێژکردووەتەوە و زیان بە هاوڵاتیان گەیاندووە.