بابەتە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ شاندی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق
بۆ کاروباری دارایی و شاندێکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق
بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی وەزیری دارایی ولاتەکە ئامادە دەبێت.
چی تر: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا شایستە داراییەکانی
هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو رێککەوتنانەی کراوە تاوتوێ بکرێن، هەروەها تەوەرێکی
دیکەی کۆبوونەوەکەش تایبەت بەو گرفتانەی لەنێوان هەردوو حکومەتەکەدا هەیە.
ئەمەش هەیە: ئامانج لە کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی
گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.