بابەتە سەرەکییەکە: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە بە زەبری
چەقۆ و هەڕەشە نزیکەی 30 ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەک لێسەندووە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی
بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەکە سکاڵای تۆمارکردووە تۆمەتبارەکان
دەستگیرکراون و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەست بەسەر بڕێک پارەدا گیرا.
چی تر: لە ئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران (ر.س.ع)ی
لەدایکبووی 1988، (م.ع.س)ی لەدایکبووی 1996 کە رەگەزی مێیە و (د.س.ع)ی لەدایکبووی
1997 کە ئەویش رەگەزی مییە، بە بڕیاری دادوەر راگیراون.