بابەتی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر 16 رێنماییەکی لەبارەی
بەڕێوەبردنی پرسە لە سنووری پارێزگاکەدا بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر دەڵێت:" پرسە یەك
ڕۆژە و بۆ هەر قورئانخوێنێك 75 هەزار دینار دیاریكراوە، كە دەبێت قورئانخوێن باجی
ئەوقاف و كاروباری ئایینیشی هەبێت".
زیاتر: هەر بە پێی ئەو رێنماییانە، پرسە یەک کاتژمێر دوای بانگی
نیوەڕۆ دەستپێدەکات و یەک کاتژمێر پێش بانگی مەغریبیش کۆتایی دێت، هەروەها جگە لە
ئاو، نابێ هیچ خواردن و و خواردنەوەیەک بە ئامادەبووان بدرێت.