بابەتی سەرەکی:
سەرۆککۆماری ئێران باسی هەرێمی کوردستان و رۆهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت " هەموومان وەکو یەکدین، تەنیا یەک هێڵیان کێشاوە کە لە یەکدی جیایان
بکەنەوە".
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە ماڵپەڕی
''دکتۆر پزیشکیان''ی وت:" ئێمە لە هەردوولای سنوور
کوردنشینمان هەیە، هەموومان وەکو یەکدین، تەنیا یەک هێڵیان کێشاوە کە لە یەکدی
جیایان بکەنەوە و شەڕ دروست بکەن".
ئەمەشی وت:" ئێمە نەک تەنیا شەڕمان نییە، بەڵکو پێکەوە لە
پەیوەندیداین، بەلووچەکانی ئەملاش لەگەڵ بەلووچەکانی ئەولا لە پەیوەندیدان، ئێمە
پێکەوە براین".
چی تر: سەرۆککۆماری ئێران باسی لەوەشکرد:" لە نێوان ئێمە و
دراوسێکانمان پەیوەندیی خزمایەتی هەیە و ناکرێ لەبەرچاو نەگیرێت، ئەمە دەرفەتێکە و
دەکرێ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەکاربهێنرێن، ئەوکات ژیانی خەڵکی ئێمە لە
هەردوولای سنوور بەرەو باشی دەچێت".