چی بووە: بەشێک لە
میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، ئاسایشی سلێمانی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە
بێسەرەتاکان دەکات بۆ ئەوەی تەنها یەک تابلۆ هەڵبواسن.
چی تر دەوترێت: ئەو
میدیایانە بانگەشەی ئەوەدەکەن، لە کۆتایی مانگی رابردووەوە پێدانی تابلۆکە
دەستیپێکردووە و زانیاریی ئۆتۆمبێلەکە و خاوەنەکەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە تۆماردەکرێت.
راستکردنەوە: سەرچاوەیەک
لە ئاسایشی سلێمانی بە BMC راگەیاند:
سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورە لە راستییەوە.
چی تر: ئەو بابەتە هیچ
پەیوەندییەکی بە ئاسایشەوە نییە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر خاوەنی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان
تاوانێکی ئەنجامدابێت یاخود سەرپێچییەکی ئەنجامدابێت، ناوی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە تۆمار
دەکرێت.