" عێراق رێكاری توندی خۆپارێزی لە هاككردن دەگرێتەبەر "

عێراق 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبیژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی رێگری كردن لە هاككردنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، عێراق رێكاری توندی خۆپارێزی دەگرێتەبەر.

کێ وتی: یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبونەوە، گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس كراوە، كە یەكێك لەو بابەتانە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند و پارێزگاریكردن لەهەر ئەگەرێكی هاككردن.

ئەمەشی وت: بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لە زیادكردنی پشكنینیە ئەمنییەكان كراوەتەوە لەكاتی هاوردەكردنی ئامێرەكان.

زیاتر: گرتنەبەری رێوشوێنە ئەمنییەكان، لە دەروازە سنوریەکانەوە دەستپێدەكات، مەبەست لێی دورکەوتنەوەیە لە هەر ئەگەرێکی دزەکردنی ئەمنی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا