بابەتی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی گۆڕانکاری لە شێوازی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەکات
و دەڵێت " چیتر پێویست بە کۆدی ئەلیکترۆنی ناکات".
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند:" لە رۆژی دووشەممە 16ی
9ی 2024وە چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان،
پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە".
زیاتر: ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ راییکردنی
مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد، وەک نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ھەرکارێکی دیکە لە بەشی
مۆڵەتی شۆفێری.
رێککاری نوێ: هاوڵاتی بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە
نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری
پڕدەکاتەوە و پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی پێبێت و راستەوخۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتییەکە
بۆ تەواوکردنی مامەڵەکەی .