سبەی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی یەکێتیی رایگەیاند، سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی حیزبەکە لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.

ئەمەشی وت: بریارە لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بۆ ھەرێم و عێراق تاوتوێ بکرێت، کە بڕیارە لە 20ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە عیراق ئەنجام بدرێت.

زیاتر: هەر لە کۆبوونەوەکەدا دواین ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و نوێترین پێشھات و پەرەسەندنەکانی رەوشی ھەرێم و عێراق گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا