بەتەمەنترین پشیلەی جیهان مرداربووەوە

هەمەرەنگ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: لە بەریتانیا بەتەمەنترین پشیلەی جیهان لە تەمەنی 33 ساڵیدا مرداربووەوە.

زانیاری: بە پێی میدیاکانی بەریتانیا، پشیلەکە ناوی "رۆزی" بووەوە و لە مانگی شەشی ساڵی 1991 لەدایکبووەوە، سەرباری ئەوەی بەتەمەنترین پشیلەی جیهان بوو، بەڵام بە فەرمی ئەو نازناوەی بەدەستنەهێناوە.

زیاتر: ساڵی رابردوو داوا لە خاوەنی پشیلەکە کرا داواکارییەک پێشکەش بکات بۆ ئەوەی "رۆزی" وەک بە تەمەنترین پشیلەی جیهان لە کتێبی "گینس" بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار بکرێت، بەڵام خاوەنەکەی ئەو داواکارییەی پێشکەش نەکرد.

ئەمەش هەیە: لە ئێستادا پشیلەیەکی دیکە لە بەریتانیا هەیە بەناوی "فلوسی"، کە تەمەنی 28 ساڵە و بە فەرمی نازناوی بەتەمەنترین پشیلەی جیهانی پێدراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا