ئیدارەی گەرمیان: رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت ئارامی سنوورەکە تێکبدات

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بەتۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتییەک لە ناحیەی رزگاری راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان دەڵێت:" دوێنی 15ی 9ی 2024 لە ناحیەی رزگاری لە سنوری قەزای کەلار، بەهۆی دروستبوونی پشێوی و گرژی و ئاڵۆزی هاوڵاتیەک بریندار بوو، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە توانرا چەند تۆمەتبارێک لەسەر رووداوەکە دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووبەری یاسا بکرێنەوە، دواتر بە کەفالەت ئازاد کراون".

ئەمەشی وت: رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت لەژێر هەر پاساوێکدا، ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایشی سنورەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا