بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو كارئاسانییەك دەكەین تاوەكو ژێرخانی ئابووریی هەرێمەكەمان بەهێزتربكەین

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ماتسو مۆتۆ، باڵیۆزی یابان لە عیراق کرد و وتی" هیوادارین یابان هانی كۆمپانیا و سەرمایەدارانیان بدەن بۆ فراوانتركردنی كارەكانیان لە هەرێمی کوردستان ".

راگەیەندراوی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت:" لە هەموو كارئاسانییەك دەكەین تاوەكو ژێرخانی ئابووریی هەرێمەكەمان بەهێزتربكەین، بۆ ئەمەش هیوادارین یابان رۆڵێكی گرنگتر و چالاكانەتر بگێڕن و هانی كۆمپانیا و سەرمایەدارانیان بدەن بۆ فراوانتركردنی كارەكانیان".

زیاتر: پەرەپێدانی هەماهەنگییە كولتووری و فەرهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان بەتایبەت سلێمانی كە پایتەختی رۆشنبیرییە لەگەڵ یابان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و گفتوگۆی پێویستی لەبارەوەكرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا