دەزگای ئاسایش دەستی بەسەر نیو تۆن ماددەی هۆشبەردا گرت

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگدا دەستی گرت بەسەر بڕی زیاتر لە نیو تۆن ماددەی هۆشبەر.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت:" لە ڕۆژی 14ی 5ی 2024 تاکە 1ی 8ی 2024، بەمەبەستی رێگریکردن لە بازرگانیکردن و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانراوە دەست بەسەر 514 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کۆکاین، کریستاڵ، ماریجۆنا، تلیاک، کریستاڵی شل و حەبی کابتاگۆن)دا بگیرێت".

زیاتر: هەر لەو ماوەیەدا توانرا 51 تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت.

دەزگای ئاسایش ئەمەشی وت: بازرگانان ویستویانە بە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێی حەشاردان ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچە سنورییەکانەوە بەرەو شارەکان بگوازنەوە، دواتر بەنیازبوون بینێرن بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە.

چی تر: لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (25 و 26) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیاندا بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا