بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی
ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە:
ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە، بەهۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی
کۆکردنەوەی کرێی ئاو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کارەکانمان رادەگرین.
زیاتر: راگرتنی کارەکانمان تەنها ئەمڕۆ دەخایەنێت و داوا
لە هاوڵاتییان دەکەین، ئەمڕۆ بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان
نەکەن.