تەقەکەرەکەی شەوی رابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

کوردستان 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی شەقامی مەلیک مەحمودی شاری سلێمانی راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان سەرنشینانی  دوو ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەچەکی جۆری دەمانچە دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەخێرایی شوێنی رووداوەکە بەجێدەهێڵێت وهەڵدێت.

زیاتر: دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە ماوەی کەمتر لە 5 کاتژمێر تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکرا و رووبەڕوی یاسا کرایەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

زینک چییە و سوودەکانی چیین؟

تەندروستی 9 کاتژمێر پێش ئێستا

واده‌ی‌ كاراكردنی‌ زانكۆلاین راگه‌یه‌ندرا

درێژتر لە هەواڵ 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا