بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی: قوباد تاڵەبانی هەمیشە پاڵپشتی ئێمە بووە

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی بەردەوام یارمەتیدەر و پاڵپشتی ئێمە بووە لە بوار وەبەر‌هێناندا.

لێدوانی فەرمی: عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند: لە ئێستادا سلێمانی توانیویەتی دوو ساڵ یەکەمی عێراق و هەرێم بێت سەرەڕای ئەو بڕە بودجە زۆرەی لەو دوو ساڵەدا بەکاریهێناوە کە هەرگیز نەیبووە، هەروەها بەرزە پردەکان ژمارەیان گەیشتوەتە پێنج دانە و بەمزوانەش بناغەی شەشەم دادەنرێت.

ئەمەشی وت: پڕۆسەی ئەنجامدانی پرۆژەکانمان کردووە قۆناغ بە قۆناغ و سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران دەکەین کە هەمیشە یارمەتیدەر بووە و سەرجەم فەرمانگەکانی راسپارد کە بە هەماهەنگی کار لەسەر ئەم پرۆژانە بکەین.

چی دیکە: لە رێگەی ژێرخانی ئابووری و دەستی کار و وەبەرهێنانی ناوخۆی سلێمانیەوە ئەو هەلە رەخساوە کە بەبێ چاوەڕێکردنی پارەی حکومەت پرۆژەکان جێبەجێبکەین.

زیاتر: پرۆژەی داهاتووش پرۆژەی بەرزەپرد و یەکتربڕی تۆفیق وەهبی دەبێت لە چوارچرا و خزمەتێکی گەورە بە شاری سلێمانی دەکات و لە ماوەیەکی نزیکیشدا بەردی بناغەکەی دادەنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا