قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە:  جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراویی خۆیدا دەکرێت و پەیاممان ئەوەیە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت.

لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: هەنگاوی باش نراوە بۆچارەسەری کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا و ئەنجومەنی ئابوری هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە کۆبونەتەوە.

ئەمەشی وت: ئەمڕۆش برێک پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران خراوەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم و هێشتا بڕێک ماوە بۆ ئەوەی بتوانین مووچە دابەشبکەین.

چی دیکە: سەبارەت بە سەرژمێری وتیشی: ئەنجامدانی سەرژمێری لەناوچە کوردستانییەکان کۆتایی بەنادادی دەهێنێت بەرامبەر کورد کە لەو ناوچانە ئەنجامدەدرێت، دەبێت سەرژمێری بە شێوەیەکی زانستی بکرێت و بەسیاسی نەکرێت.

هاوکات: هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا دەکرێت و پەیاممان ئەوەیە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت و کەمپینێکی دور لەگرژی بۆ پرۆسەی بانگەشە بەڕێوەبچێت.

زیاتر: قوباد تاڵەبانی وتیشی: هەر قسەیەک لە سەر سلێمانی بکرێت حەسودی پێبردنە و چاویان بە گەشە و ئازادی سلێمانی هەڵ نایەت، ئێمە دڵخۆشین کە سلێمانی لە زۆر روەوە یەکەمە و لە ریزی پێشەوەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا