سەعدی ئەحمەد پیرە: کۆتایی بە پاشاگەردانی و تاکڕەویی دەهێنین

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبیژی یەکێتیی رایگەیاند، یەکێتیی کاردەکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و کۆتایی بە  پاشاگەردانی و تاکڕەویی دەهێنین.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە دروشمی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند: كۆتایی دەهێنین بە پاشاگەردانی و  تاكڕەویی و  بە بارمتەگرتنی مووچە و دەستێوەردانی دەرەكی و كۆتایی هێنان بە هەڵبژاردنێكی گومانلێكراو.

ئەمەشی وت: یەكێتیی كاردەكات بۆ هەڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان و هەروەها پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان.

وتیشی: بانگەشەی هەڵبژاردن لە 25ی ئەیلول دەستپێدەكات و نیازمان نییە دوابخرێت، هەموو دۆست و دراوسێكانمان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن بكرێت، چونكە دەبێتە مایەی توندوتۆڵیی ئیدارەی هەرێم و هێنانەكایەیی پەرلەمانێکی کارا.

زیاتر: سەبارەت بە شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ستایشی هەموو شار و ناوچەكان دەكەین و تەنها لەبەر رق و كینە و مەترسی لە ئەنجامی هەڵبژاردن ناكرێت شارێک ناشرین بکرێت.

هاوکات: سەبارەت بە سەرژمێری گشتی ئەوەی خستەڕوو: لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەرژمێری لە هەڵبژاردن گرنگترە بۆ كورد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا