بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ 23ـی ئەیلول وەک رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژە
لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دیاریکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زمانی ئاماژە، مرۆڤ لە رێگەی جوڵاندنی چەند
ئەندامێکی دیکەی جەستەی قسە لەگەڵ کەسێکی نابیست دەکات و ئەو پەیامەی مەبەستییەتی
پێی دەگەیەنێت.
ئەمەش هەیە: رۆژی جیهانیی ئاماژە، هەنگاوێکە بۆ پاراستنی ناسنامەی
زمان و جۆراوجۆری کەلتوور بۆ سەرجەم نابیستان و ئەو کەسانەی زمانی ئاماژە
بەکاردەهێنن.
چی دیکە: مەبەست لەم رۆژە پێدانی دەرفەتە بۆ ئەو کەسانەی نابیست و
خاوەن پێداویستی تایبەتن بۆ بەکارهێنانی زمانی ئاماژە و سەلماندنی یەکسانییە
لەنێوان زمانی ئاماژە و زمانی قسەکردن.
زیاتر: زیاتر لە 70 ملیۆن نابیست لە جیهاندا بوونیان هەیە و تۆمارکراون، زۆرترینیشیان لە وڵاتانی تازە گەشەسەندودان.