بابەتە سەرەکییەکە: لە نزیک نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕکردنی
دراو لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوک بۆمبێک تەقییەوە.
کێ وتی: عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە BMC راگەیاند: بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس
بریندار بوون و لێکۆڵینەوەکانیش دەستیانپێکردووە.
چی تر: دوابەدوای رووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکانیش گەیشتوونەتە شوێنەکە.
ئەمەش هەیە: تاوەکو ئێستا نازانرێت رووداوەکە کردەوەیەکی تیرۆرستی بووە یاخود مامەڵەی بازرگانی و ئاڵگۆڕی دراو لە پشت رووداوەکەوەیە، لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.