وەزارەتی دارایی عێراق: لە چەند رۆژی داھاتوو تەواوکاریی مووچەی مانگی 9ی ھەرێم خەرجدەکرێت

کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت مووچەخۆرانی هەرێم کرا و بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت " لە چەند رۆژی داھاتوو تەواوکاریی مووچەی مانگی 9ی ھەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت".

لێدوانی فەرمی: مەسعود حەيدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند:" وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی هەرێم کە خەرجنەکراون".

ئەمەشی وت: خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەکو ھەموو فەرمانبەرانی تری عێراق بەردەوام دەبێت و ھەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 چارەسەری ھەر تێبینیەک دەکەن کە ھەبێت .

زیاتر: لە چەند رۆژی داھاتوو تەواوکاریی مووچەی مانگی 9ی ھەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا