بابەتە سەرەکییە: هاوکات لەگەڵ ناکۆکییەکانی ناوخۆی
بزووتنەوەی گۆڕان، هەڤاڵ ئەبوبەکر پەیامێکی سەبارەت بە بزووتنەوەکە بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند: گۆڕان پێش
ئەوەی کاردانەوە یان هێزی سیاسی یان بەرژەوەندی بێت ویست و پێویستییە.
زیاتر: لە ئێستادا کەس لە خۆمان بە گۆڕانتر نازانین،
دۆخی بزووتنەوەکە هەرچۆن بێت وەک هەناسە، وەک ئاو، وەک ناو، وەک بوون، وەک مانەوە،
وەک بەردەوامبوون و گەشەکردن پێویستمان بە گۆڕانە.
چی تر: هەموو شتتان کوشت بە خودی نەوشیروان مستەفایشەوە،
کە نەمرد، کوشتتان، تکایە گۆڕان مەکوژن با تروسکایی ئومێد نەکوژێتەوە، با
رەنجبەخەسارانە بە سەری بڕاو و بەرگی دڕاوەوە نەگەڕێینەوە.