فەیسبوک و مەسنجەر و ئینستاگرام خراپترین سۆشیال میدیان بۆ پاراستنی نهێنییەکان

هەمەرەنگ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

سەربەست نەجمەدین - BMC TV

لە توێژینەوەیەکی تایبەتدا، دەرکەوتووە هەرسێ بەرنامەکەی کۆمپانیای مێتا (فەیسبوک، مەسنجەر، ئینستاگرام) خراپترین تۆڕی کۆمەڵایەتیین لە رووی پاراستنی تایبەتمەندیی و نهێنی بەکارهێنەرانی.

توێژینەوەکە لەسەر بناغەی (ئاسان بەکارهێنان، کۆکردنەوەی زانیاریی، سەرپێچییەکان، شەفافیەت، هاوبەشیکردنی زانیاریی بەکارهێنەر) کراوە، لەنێوان زۆرترین ئەو بەرنامە و سۆشیال میدیایانەی لەسەر ئاستی جیهان بەکارهێنەریان زۆرە.

 



ئەنجامی توێژینەوەکە وادەرچووە، هەریەکە لە فەیسبوک و مەسنجەر و ئینستاگرام، شوێنێکی سەلامەت نیین بۆ پاراستنی زانیاریی و تایبەتمەندیی کەسی بەکارهێنەر، چونکە خودی کۆمپانیای مێتا زۆرینەی ئەو زانیارییانە هاوبەشی پێدەکات لەگەڵ کۆمپانیا بازرگانی و ریکلامەکان و رێگەیان پێدەدات بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکاریبهێننەوە، لەدوای ئەمانیش واتسئاپ و تیکتۆک و یوتیوب دێن.

هەروەها بەپێی توێژینەوەکە کە کۆمپانیای (Incogni) ئەنجامیداوە، هەریەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی Reddit و Snapchat و Pinterest، سێ تۆڕی سەلامەتن و زانیاریی بەکارهێنەران بەشێوەیەکی نهێنی و تاڕادەیەک پارێزراو دەهێڵنەوە، هەروەها لە رووی شەفافیەت و پێشێلکردن و ئاسان بەکارهێنانیشەوە نمرەی ئەرێنیان وەرگرتووەو دووربوون لە هێڵی سووری بەزاندنی زانیاریی بەکارهێنەرانیانەوە، لەدوای ئەوەنیش لینکتئن بووە.

لەماوەی ساڵانی رابردووش، مارک زوکەربێرگی خاوەنی کۆمپانیای مێتا چەندینجار دادگایی کرا بەهۆکاری فرۆشتنەوەی زانیاریی بەکارهێنەرانی بە کۆمپانیا بازرگانییەکان، هەرئەوەش وایکرد روبەڕوی سزای دارایی ببێتەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا