سەربەست نەجمەدین - BMC TV
بابەتە سەرەکییەکە: یاریی هامستەر کۆمبات لە دوای لیستیبوونی لە بازاڕە ئەلیکترۆنییەکاندا، رۆژ بە رۆژ بەها و نرخی دەشکێت و بەردەوام روو لە دابەزینە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هامستەر کۆمبات یارییەکی کریپتۆیە لەناو بەرنامەی تێلەگرامەوە دەکرێت، بەکارهێنەرانی ئەو یارییە لە رێگەی تابەوە یان پەنجەنان بە شاشەی مۆبایلەکانیان دەبوونە خاوەنی کۆین و تا دواتر بیگۆڕنەوە بۆ پارەی کاش و ببنە خاوەنی داهاتی خۆیان.
زانیاریی زیاتر: بەڵام لەدوای ئەوەی یارییەکە لیستکراو چووە بازاڕە ئەلیکترۆنییەکانەوە، رۆژ بە رۆژ بەهای خۆی لەدەستدات بەجۆرێک لە سەرەتادا 93.08 ملیۆن کۆینی هامستەر ئاڵوگۆڕ دەکرا لەبەرامبەر 0.0049 دۆلار، بەڵام لە ئێستادا دابەزیوە بۆ 0.0047 دۆلار.
ئەمەش هەیە: زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەو یارییە کریپتۆییە ناڕازین لە نرخ و کۆینەکانیان، بەجۆرێک کەمپەینێکی چڕیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە لەبەرامبەر خاوەنی هامستەر بەوەی ئەوان بۆماوەی چەندین مانگ سەرقاڵی تابی شاشەی مۆبایلەکانیان بوون و دواتر نرخی کۆینەکان لە ئاست چاوەڕوانییەکانیاندا نەبووە و وەک سفر ئاماژەی پێدەکەن و دەڵێن هەوڵ و ماندووبوونیان بە هەوادا چووە.