ئەمەریکا بڕیاریدا سیستمی نوێی دژە مووشەک بداتە ئیسرائیل

جیهان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەمەریکا بڕیاریداوە بە ناردنی سیستمی  دژە مووشەکی (Thaad) بۆ ئیسرائیل بە مەبەستی بەهێزکردنی بەرگری ئەو وڵاتە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) بڵاویکرددەوە: لوید ئۆستن وەزیری بەرگری وڵات، بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەو بڕیارەی داوە.

زیاتر: ئەم بڕیارە لەپاش هێرشە مووشەکییە بێ پێشینەکەی ئێران دراوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ سەر تەلئەبیب و چەند ناوچەیەکی تری ئیسرائیل ئەنجامیدا.

ئەمەش بزانە: سیستمی دژە مووشەکی (Thaad) یەکێکە لە سیستمە پێشکەوتووەکانی بەرگری سوپای ئەمەریکا و توانای هەیە لە ناوەوە و دەرەوەی بەرگەهەوا بەرپەرچی مووشەک بداتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا