بەڕیتانیا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

جیهان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: حکومەتی بەڕیتانیا ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی تری ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا بڵاویکردەوە: عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی سوپای ئێران، محەمەد کازمی سەرۆکی رێکرخراوی زانیاریی پاسداران، محەمەد حوسێن دادرەس جێگری فەرماندەی سوپا، حەمید واحیدی فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپا، عەلی محەمەد نائینی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپا و حەبیبوڵا سەیاری فەرماندەی پێشووی هێزە دەریاییەکانی سوپا، ئەو کەسانەن کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

بۆچی: ئەو کەسانە بەشداربوون لە دابینکردنی هاوکاری و پاڵپشتیکردنی چالاکییە دوژمنکارانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا