لەسەر داوای جۆ بایدن، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر بەیروت راگرتووە

جیهان 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەسەر داوای سەرۆکی ئەمریکا ماوەی چوار رۆژە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان راگرتووە.

کێ وتی: دەستەی پەخشی ئیسرایل رایگەیاند: لەسەر داوای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ماوەی چوار رۆژە ئیسرائیل هیچ جۆرە هێرشێکی بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجام نەداوە.

ئەمەش هەیە: کۆتا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ئەنجامدراوە و سەرکردەیەکی حزبوڵا بە ناوی وفیق سەفا کراوەتە ئامانج.

زیاتر: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندیە تەلەفونیەکەی هەفتەی رابردوو داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ کردووە، سنوورێک بۆ هێرشەکانی سەر بەیروتی پایتەخت دابنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا