بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، یەکێک
لە هێرشکارەکانی هێرشەکەی ئەنقەرە ئەندامی پەکەکەیە بە ناوی عەلی ئۆرەک.
لێدوانی فەرمی: عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە
سەکۆی " ئێکس " بڵاویکردەوە: یەکێک لە هێرشکارەکانی سەر کۆمپانیای
پیشەسازیی فڕۆکەوانی توساش لە ئەنقەرە، ئەندامی پەکەکەیە ناوی عەلی
ئۆرەکە و ناوە نهێنییەکەی رۆژگارە.
زیاتر: لیکۆڵینەوە
و کارەکان بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی هێرشکارە ژنەکەی دیکە درێژەی هەیە.
بیرخستنەوە: ئێوارەی
دوێنێ چوارشەمە لەلایەن دوو چەکدارەوە هێرشکرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی
ئاسمان و فڕۆکەوانی توساش لە ئەنقەرە، 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 22
دیکەش برینداربوون.