بابەتە سەرەکییەکە: ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە
لوتکەی بریکسدا وتارێکی پێشکەشکرد.
چی وت: ناوبراو رایگەیاند: ئەو شەڕەی ساڵێک پێش ئێستا لە
غەززە دەستیپێکرد، ئێستا درێژدەکرێتەوە بۆ لوبنان و کاریگەری لەسەر وڵاتانی تری
ناوچەکەش هەبووە.
زیاتر: زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل
کاردانەوەی زنجیرەیی بەدوای خۆیاندا دەهێنن و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوهۆیەوە
کەوتووەتە لێواری مەترسییەوە.
ئەمەش هەیە: مەرجی سەرەکی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و
سەقامگیری لە ناوچەکە، جێبەجێکردنی دوو دەوڵەتییە کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایش و
کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکراوە.