بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل
هێرش دەکاتە سەر ئێران و بە هێرشەکەمان جیهان تێدەگەیەنین ئامادەکاری هێرشەکە چۆن بووە.
لێدوانی فەرمی: یوئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەمیانی سەردانکردنی بۆ بنکەیەکی ئاسمانی وڵاتەکەی رایگەیاند: هەر کەسێک هەوڵی زیان گەیاندن
بە ئیسرائیل بدات زیانی پێدەگات و ئەمەش بەسەر ئێراندا دێت.
ئەمەش هەیە: ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران و بە هێرشەکەمان، جیهان تێدەگەیەنین کە پرۆسەی ئامادەکاری هێرشەکە چۆن بووە.