بابەتە سەرەکیەکە: پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، دەمانەوێت شاری کەرکوک بكەینەوە بە شار و
كەموكورتییەكانی ئیدارەی پێشوو چاكبکەینەوە.
لێدوانی فەرمی: رێبوار تەها پارێزگاری
کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەمانەوێت سەرجەم کەموکورتییەکانی
ئیدارەی پێشوو لە شارەکە چاکبکەینەوە، پێشتر بەڵێندەر نەماوە لەم شارەیا لە %30 لێ نەسێنرابێت و ئەنجامی کارەکانیش باش نەبوون.
ئەمەشی وت: دەمانەوێت
هەموو ئەمانە چاک بکەینەوە و شارەکەمان بکەین بەشار، سەرجەم ئەو پرۆژانەی
پێشنیارمان کردوون پرۆژەی ستراتیجین و سەرجەمیانمان ئامادەکردووە بۆ گواستنەوە بۆ
ئەو کۆمپانیایانەی خۆمان بەباشیان دەزانین لەدوای بەدواداچونێکی تەواو کە بتوانن
کارەکانیان بەباشی ئەنجام بدەن.
چی دیکە: خراپەکاری زۆر لە کەرکوک کراوە
و ئێمە پێکەوە سەرجەم پێکهاتەکانی، کورد و تورکمان، عەرەب کاردەکەین بۆ
چاککردنەوەیان و گوێ بەوانەش نادەین دەیانەوێت جیاکاری دروست بکەن.
زیاتر: پارێزگاری کەرکوک وتیشی: چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لەشارەکە جێبەجێدەکەین
و هەموو ئەو کارانەش کە ئەنجامی دەدەین لەپێناو دانیشتوانی شارەکەیە و شایستەیانە.