بابەتە سەرەکیەکە: لە سەر ئەرکی لێپرسراوی
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دروستکردنی بینای نوێ بۆ فەرمانگەی کارتی
نیشتیمانی، کارەکانی لە قۆناغی کۆتایدایە.
لێدوانی فەرمی: رەمەک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند: بە هۆی کەمی و
نەبوونی بودجە، نەماندەتوانی شوێنکی باش بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی دابین
بکەین، لە سەردانێکی قوباد تاڵەبانیدا بۆ چەمچەماڵ باسمان لێوەکرد، بە سوپاسەوە
بڕیاریدا لە سەر ئەرکی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بودجەی پێویست دابین بکات بۆ
درووستکردنی بینای فەرمانگەکە.
ئەمەشی وت: خۆشبەختانە پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە ئەویش تێکردنی
کۆنکرێتی سەقفە، پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە و هەمووان بێ جیاوازی سودمەند دەبن.
زیاتر: لە فەرمانگەکانی چەمچەماڵ هیچ هاوڵاتیەک رەخنەی لە کارمەندەکانمان
نەبوو، تەنیا رەخنەیان لە شوێنی فەرمانگەکە بوو، کە بچووک بوو.