بابەتە سەرەکیەکە: بریارە ئەمڕۆ، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامانجی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگەیەنێت.
راگەیەندراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەندرێت.
ئەمەش هەیە: راگەیاندنی ئەنجامەکان لە بارەگای سەرەکی کۆمیسیۆن لە هەولێر دەبێت و پاش راگەیاندنی ئەنجامەکانیش لایەنەکان دەتوانن لە ماوەی سێ رۆژدا تانەی خۆیان پێشکەش بکەن.
بیرخستنەوە: 20 ئەم مانگە، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و کۆمیسیۆنیش پاش 24 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی راگەیاند.