بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆکی یەکێتی بەشداری لە دیداری مێری کرد و قسە لەسەر پەرەسەندنی
داینامیکی سیاسی کوردستان کرد.
لێدوانی
فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دیدارەکەدا
رایگەیاند: بانگەشەیەکی باشی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، وەک یەکێتی لەبانگەشەی
هەڵبژاردن سەرکەوتوو بووین، ئێمە هانی هاووڵاتیانمان دا بۆ ئەوەی بێنە سەر
سندوقەکانی دەنگدان ئازادانە دەنگ بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا پێم وایە هەموو وڵاتێک
پێویستی بە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزە.
ئەمەشی
وت: هەموومان پێویستمان بەیەکترییە و دەبێت رێز لەیەکتر بگرین و بارودۆخێک
دروستبکەین کە لایەنەکان لەبری ئەوەی پێیان شەرم بێت بەشداری حکومەت بکەن، بێنە
ناو حکومەت و گۆڕانکاری بکەن، ئێمە ئامادەی دانوستانین لەگەڵ لایەنەکان هەرچەندە
ئاسان نابێت گەیشتنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
چی
دیکە: یەکێتی تێبینی هەیە و پێداچوونەوە بە بارودۆخەکەدا دەکەین، هەرگیزیش پەشیمان
نابینەوە لەو بەڵێن و قسانەی کە کردوومانە، لەگەڵ ئەوەشداین خەڵکی هەرێمی کوردستان
متمانەیان بە دامەزراوەکان نەماوە، بۆیە پێویستە دامەزراوەی راستەقینە درووستبکەین.
زیاتر:
هیچ کەسێک نازانێت پرۆسەی فرۆشتنی نەوت چۆنە، بەباسکردنی داهاتی نەوت یەکڕیزی کورد
تێکناچێت بەڵکوو بە گەندەڵی تێکدەچێت.
هاوکات:
سەرۆکی یەکێتیی وتیشی: دەسەڵاتی خۆسەپێنمان نەهێشت بیبینن پارتی لە 56 كورسیەوە
چەند كەمیكردووە، فەرموون بەبێ ئێمە حكومەت پێكبهێننن، هەروەها ناشمانەوێت پێکهێنانی
حکومەت دواکەوێت.
وتیشی:
یەکێتی ئامادەیە لەگەڵ هەر لایەنێک رێکبکەوێت کە ئامانجی خزمەتکردنی میللەت بێت و
هیوادارین رۆژێک پەرلەمان و حوکمەتێکمان هەبێت کە شانازی پێوە بکەین، رێکخستنەوە
ئامانجی سەرەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و کاتی گۆڕانکارییە بۆ ئەمەش ئامادەی
رێککەوتنین بەڵام چاوەڕێی کەسیش ناکەین.
دەشڵێت:
بۆیە پەنا دەبەینە بەر دادگاكانی بەغدا، لەبەر ئەوەی دادگاكانی هەرێم دادگا نین، هەندێک شت لە
هەرێمی کوردستان روودەدەن دەمانبەنەوە بۆ دواوە، دەمانەوێت هەنگاوەکانمان زیاتر بەرە و پێش بەرین و بوونی دوو زۆنیش لە هەرێمی کوردستان کارێکی هەڵەیە.
ئەوەشی
وت: یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستبوونی هێزێکی کوردستانی بەرنامەی مام
جەلال بوو، بەڵام پارتی لەپێناو بەرژەوەندی خۆی ئەمەی ناوێت، بەڵکو دەیەوێت زاڵبێت
بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا.