بابەتە
سەرەکیەکە: بوونی ژەمێکی کەم لە بادەم دەتوانێت
جیاوازییەکی گەورە دروست بکات و سوودی تەندروستی ببەخشێت بە جەستە.
کێ وتی: پێگەی healthline بڵاویکردوەتەوە: بادەم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و ریشاڵ بادەم هەردوو جۆری کالیسیۆم و فسفۆری تێدایە کە بۆ تەندروستی
ئێسک سوود بەخشن.
زیاتر: بادەم یارمەتیدەر دەبێت بۆ سنووردارکردنی
بەرزنەبوونەوەيى شەکری خوێن پاش ژەمەکان، ئەمەش گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی
شەکرەیان هەیە.
سودەکانی بادەم؛
- یارمەتی بەهێزکردنی دڵ، ئێسکەکان و ماسوولکەکان
دەدات.
- یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی زیادبوونی کێش و
قەڵەوی دەدات.
- تەندروستی بەرگری کۆئەندامی هەرس و ریخۆڵە دەپارێزێت.
- دەوڵەمەندە بەو ڤیتامین و کانزایانەی یارمەتی دابەزاندنی
پەستانی خوێن و بەهێزکردنی ئێسکەکان دەدەن.