مێش لەسەر خواردنەکەت بوو مەیخۆ فڕێی بدە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هەر کاتێک مێش و مێشوولە لەسەر خواردنێک نیشتەوە هەرگیز مەیخۆ، چونکە نەخۆشییە گوازراوەکان تێکەڵ بە خواردنەکەت دەکات.

کێ وتی: رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، توێژینەوەی چەند شارەزایەکی بوارەکەی بڵاوکردووەتەوە و گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی، مێش و مێشوولە توانای جوینی خۆراکیان نییە، لەرێگای رشانەوە ئەنزیمێک دەخەنە سەر خواردنەکە و دواتر خۆرەکەکە شی دەبێتەوە و هەڵیدەمژن.

چی تر: ئەم رشانەوەیە لەوانەیە ڤایرۆس و ماددەی ترسناکی تێدابێت کە مێشەکە لە ژەمێکی پێشوویدا هەڵیگرتووە، وەک بەکتریای ئیکۆلا و سالمۆنێلا و مشەخۆر و ڤایرۆسەکان.

زیاتر: شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەو خواردنانە داپۆشن کە نەخوراوە، هەروەها رێگری بکرێت لە چوونەژوورەوەی مێش بۆ ناو ماڵ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا