چەند هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لە دواکەوتنی قسەکردنی منداڵ

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: درەنگکەوتنی زمانپژانی منداڵ ئەو گرفتەیە کە زۆربەی دایکان و باوکان رووبەڕووی دەبنەوە و گرفت لە قسەکردنیان دروستدەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ناسروشتی و زۆری رووداوەکان، گەشەکردنی منداڵ بە گشتی و گەشەکردنی قسەکردنییان بە تایبەتی ئاسایی نییە بە چەندین هۆکاری جیاواز ئەو گرفتە دروست دەبێت و پێویستە ئەو بابەتە بە شێوەیەکی زانستییانە لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە هۆکار و چارەسەرەکەی دیاری بکرێت.

زیاتر: رۆڵی دایکان و باوکان گرنگە لە رێگریکردن لە دروستبوونی ئەو گرفتە پێویستە رەچاوی چەندین هەنگاوی گرنگ بکەن.

هەنگاوەکان:

- پێویستە دایکان لە ماوەی دوو گیانیاندا بەردەوام خواردنی تەندروست بخۆن بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لە دوای منداڵبوون لەسەر کۆرپەلەکەیان دروست نەبێت.

- پێدانی شیری دایک کاریگەری زۆر باش لەسەر تەندروستی منداڵەکە جێ دەهێڵێت.

- لە دوو ساڵی سەرەتای تەمەنیاندا پێویستە  دایکان و باوکان منداڵەکانیان لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تەلەفیزیۆن بەدووربگرن.

- لەگەڵ ئەو خاڵانەی دیکەش پێویستە منداڵ تێکەڵ بە منداڵانی دیکە بکرێت و بەردەوام لەلایەن خێزانەکانیانەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بکرێت دووربن لە گۆشەگیری.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا