کۆکراوەی دەیان توێژینەوە لەسەر رۆڵی مام جەلال لە کتێبێکدا بڵاودەکرێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 09/11/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لە مەراسیمێکدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خەڵاتی رێزلێنانی بە چەند توێژەرێک بەخشی.

لێدوانی فەرمی: باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر سەرۆکی دەزگای سەرۆک جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: لە چوارچێوەی کتێبێکدا سەرجەم ئەو توێژینەوانەی تایبەت بووە بە ژیاننامەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کۆکراوەتەوە.

زیاتر: کتێبەکە سێ تەوەر لە خۆدەگرێت، تەوەری یەکەم تایبەتە بە تێڕوانینی هاوڕێیانی خەباتی مام جەلال کە نۆ توێژەر و کەسایەتی بەشداریان تێدا کردووە، تەوەری دووەمیش تایبەتە بە تێڕوانین و بۆچوونە سیاسییەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، سەبارەت بە فەلسەفەی بەرێوەبردنی دەوڵەت کە لەلایەن 18 توێژەر ئەنجامدراوە.

چی تر: تەوەری سێیەمی کتێبەکە تایبەتە بە گرینگیدان بە لایەنی هونەری و نزیکی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ رۆژنامەنووسان لەلایەن 10 توێژەرەوە کۆکراوەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاشخانی کتێبەکە پێکهاتووە لە ئەرشیفی وێنەی مام جەلال لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان و دەیان بەڵگەنامەی دیکە لە دوو توێی کتێبەکەدا بەچاپ گەیەنراوە.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا